بلینکن “هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ڕوسیا و کۆریای باکور جێگای نیگەرانین”



ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بەرەوپێشەوەچوونی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ڕوسیا و کۆریای باکور جێگەی نیگەرانی ئەمریکان و داوایان لە مۆسکۆ کردووە تەکنەلۆجیای سەربازی بۆ کۆریای باکور نەنێرێت.

لەچوارچێوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بارک جین وەزیری دەرەوەی کۆریای باشور لە سیئۆلی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ڕوسیا و کۆریای باکور پێشێل کردنی ڕوونی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە و هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان.

وتیشی، لەگەڵ هاوتا کۆرییەکەم گفتوگۆی ئەوەمانکردووە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان فشار لە ڕوسیا بکەین کەرەستەی سەربازی تەکنەلۆجی بۆ کۆریای باکور نەنێرێت. باسی لەوەشکرد، ترسێکی تەواومان هەیە کە ڕوسیا هاوکاری پرۆگرامی چەک و مووشەکی کیشوەربڕی کۆریای باکور و بەرنامەی ناوەکی و تواناکانی ئەو وڵاتە لەبواری گەردوونیدا بکات.

هاوکات، لەم دواییانەدا وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژاپۆن پێکەوە سەرکۆنەی ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان ڕوسیا و کۆریای باکوریان بۆ چەک کرد و ڕایانگەیاند وەڵامی توندیان دەبێت.”

بەخشراوەکەی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
پێشت بەخشراوەکەی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
تورکیا لەسەرەوە شین بۆ غەززە و لە ژێرەوەش ئاشی بەرژەوەندییەکانی دەگێڕێ
دواتر تورکیا لەسەرەوە شین بۆ غەززە و لە ژێرەوەش ئاشی بەرژەوەندییەکانی دەگێڕێ
ەیوەندیدار