ئیمارات ٢٥ تۆن هاوکاری ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد



بەیانی ئەمڕۆ حکومەتی ئیمارات فڕۆکەیەکی بەبڕی ٢٥ تۆن هاوکاری بەپەلەوە ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد کە پێکدێن لە کەرەستەی پزیشکی و خوارد و کەرەستە فریاگوزارییە سەرەتایی مرۆییەکان، فڕۆکە ئیماراتییەکە لەڕێگەی شاری عەریشی میسرەوە و لەرێگەی بەندەری ڕەفحەوە دەچێتە شاری غەززەوە.

ئەم هاوکارییە بەشێکە لە هەڵمەتی “هاوکاریی بۆ غەززە” کە لە تشرینی یەکەمی ڕابردوودا لەلایەن ئیماراتەوە دەستیپێکرد بۆ کۆکردنەوە و جوڵاندنی پاکێجەکانی فریاگوزاری بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی کە ڕووبەڕووی خەڵکی فەڵەستین بووەتەوە، بەتایبەتی گروپە لاوازەکانی منداڵان و ژنان.

ئەم هاوکارییە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گەشەپێدانی کۆمەڵگا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی و بە بەشداری مانگی سووری ئیمارات و ژمارەیەک لە دامەزراوە مرۆیی و خێرخوازییەکان لە وڵاتەکە و سەنتەرە خۆبەخشەکان و کەرتی تایبەت بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خۆبەخشان و میدیاکان دەنێردرێت.

سوڵتان شامسی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ پەرەپێدان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ئیمارات جەختی لەوەکردەوە هاوکارییە مرۆییەکانیان بەردەوامی دەبێت.

تورکیا لەسەرەوە شین بۆ غەززە و لە ژێرەوەش ئاشی بەرژەوەندییەکانی دەگێڕێ
پێشت تورکیا لەسەرەوە شین بۆ غەززە و لە ژێرەوەش ئاشی بەرژەوەندییەکانی دەگێڕێ
بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
دواتر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
ەیوەندیدار