ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

جەستەی خانمان پاش منداڵبوون بە چەندێک ئاسایی دەبێتەوە؟

خێزان

جەستەی خانمان لەکاتی منداڵبووندا گۆڕانکاری زۆر و گەورەی بەسەردا دێت، بەڵام پاش ماوەیەک ئاسایی دەبێتەوە، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو گۆڕانکاریانە و ماوەی چاکبونەوەیەتی:

-ورگ

ورگ لە پاش ٦ بۆ ٨ هەفتە پاش منداڵبوون کەمێک شێوەکەی ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام ١ ساڵ بۆ ٢ ساڵی دەوێت تا ماسولکەکانی ورگ و سک بە تەواوەتی وەک جارانیان لێبێتەوە.

 

– شۆڕبونەوەی مەمک

بەهۆی پڕبونی لە شیر و قورسبوونی و مژینی لەگەڵ منداڵەکەدا، مەمک توشی شۆڕبونەوە دەبێت و وەک جارانی لێنایەتەوە گەر وەرزشی تایبەت ئەنجام نەدەیت.

 

– ماسولکەکان

بەهۆی ئەو پەستانە زۆرەی لەسەر ماسولکەکان درووستدەبێت و ئەو گۆڕانکاریە هۆڕمۆنیانە، جەستە پێویستی بە ٣ تا ٤ مانگ هەیە تا ئاسایی بێتەوە لە پاش منداڵبوون.

 

– منداڵدان

لەکاتی دووگیانیدا منداڵدان گەورە و قورس دەبێت بۆ نزیکەی ١ کیلۆ، پێویستی بە ٦ بۆ ٨ هەفتە هەیە تا ئاسایی بێتەوە و ببێتەوە بە ٥٠ گرام.

 

– زێ

زۆر خانم لەوە دەترسێت لەپاش منداڵبوون دەرچەی زێی گەورەببێت و دواتر چێژ لە سێکس نەبینێت، بەڵام پێویست بە ڕاڕایی ناکات چونکە ئەو گۆڕانکاریە کاتییە و لەپاش ٦ بۆ ٨ هەفتە کشانی دەرچەی زێ وەک خۆی لێدێتەوە.

دەتوانیت بۆ ئەوەش ڕاهێنان بە ماسولکەکانی بکەیت و ٥ جار لە ڕۆژێکدا و هەرجارێکیش ١٥ بۆ ٢٠ جار بیگوشیت و بیکەیتەوە.

 

– پەستانی دەروونی

لەکاتی منداڵبووندا خانمان توشی دۆخێکی دەروونی  خراپ و قەلەقی ناخۆش دەبن، ئەوەش ئاساییە و لەپاش ماوەیەکی کەم کە لەسەکێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت ئاسایی دەبیتەوە.

 

ریکلام

تەندروستی

٩ نیشانە کەدەری دەخات پێویستە هەر ئێستا جەستەت لە ژەهر پاک بکرێتەوە

خێزان

ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون، بەڵام گەر کۆئەندامی بەرگری جەستە بە باشی کاری نەکرد ئەوا ئەو ژەهر و پیسیییە لە خواردن و خواردنەوە و هەوا دەچێتە جەستەمانەوە پاک نابێتەوە، ئەمەی خوارەوەش کۆمەڵێک نیشانەیە کە دەری دەخات جەستەت ژەهراوییە:

 

– بەردەوام هەستەکەیت جەستەت تێکشکاوە و بێهێزیت

– کێشەی خەوزڕانت هەیە و ناتوانیت بخەویت

– ئازاری ماسولکەکانت هەیە

– جەستەت بۆنی ناخۆشە

– زوو زوو توشی کێشەی قەبزی دەبیت

– دەبیتە کەسێکی میزاخی و هەندێکجار بەبێ هۆکار بێزار و بێتاقەتیت

– بەردەوام سەرئێشەی جۆراوجۆرت لەگەڵدایە

– مێشکت لاوازە و توانای بیرکردنەوەت کەمترە

– کاتێک جەستەت ژەهراویی دەبێت لە پێستتدا ڕەنگدەداتەوە و توشی چەندین کێشەی پێست دەبیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٥ جۆری چا گەر ڕۆژانە بیخۆیتەوە جەستەت زۆر سوپاست دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆری چایە کە  گەر ڕۆژانە بیخۆیتەوە جەستەت زۆر سوپاست دەکات و زۆر بەسوودە:

 

– چایی تەڕەتیزە، بەسوودە بۆ ئارامی دەروونی و ڕێگەری لە سەرما و پەتاو خەوزڕان دەکات

– چایی گوڵەبەیبوون، شەوانە کوپێک لەم چایە بخۆرەوە و ئیدی خەمی هیچ کێشەیەکی خەوتنت نەبێت

– چایی زەنجەفیل، زۆر بەسوودە بۆ گەدە و کێش دادەبەزێنێت و چارەسەرێکی سروشتیە بۆ چەندین نەخۆشی.

– چایی حێل، بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن باشە و بۆری هەناسە پاکدەکاتەوە و بۆنێکی زۆر خۆشی هەیە.

– چایی لاڤاندەر، تام و بۆنێکی خۆش و جیاوازی هەیە و سستمی بەرگری لە جەستەدا بەهێز دەکات

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

حەوت نیشانە کە دەری دەخات ترشەڵۆکی فولیک لە جەستەدا کەمە

خێزان

ترشەڵۆکی  فولیک  Folic یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان لە خوێندا کە زۆرجار بە ڤیتامین B9 ناودەبرێت، ئەم ترشەڵۆکە بەرپرسە لە بەگەڕخستنی پڕۆتین و چەوریەکان بە شێوازێکی تەندروست لە نێو خوێندا، هاوکاری خۆنوێکردنەوەی کۆئەندامی هەرس و پێست و ماسولکەکانیش دەکات.

بەڵام کاتێک ترشەڵۆکی  فولیک لە جەستەدا کەمدەکات توشی کۆمەڵێک کێشە دەبیت کە بە نەخۆشی  folate deficiency ناودەبرێت و ئەمەی خوارەوە دیارترین نیشانەکانیەتی:

-درووستبونی برین لە دەمدا و هەڵئاوسانی زمان.
-لاوازبونی هەستی تامکردن.
-لاوازبونی توانای هەرسکردن لە جەستەدا.
-ماندویەتی بەردەوام و زەردهەڵگەڕان.
-سەرگێژخواردن و هەناسەبڕکێ.
-دروستبونی کێشە لە ڕاگرتنی باڵانسی جەستە.
-هەستکردن بە ئازار لە تەواوی جەستەدا.

لە کاتێکدا ئەم کێشانەت هەبوو دەتوانیت بە خواردنی سەوزەوات چارەسەری بکەیت بەتایبەتی برۆکلی و ڕێواس، ژنانی دوگیان زیاتر توشی ئەم کێشەیە دەبن و دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان