روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی راکێشانی بۆرییەکی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، کۆمپانیای داناگاز بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حکومەتی ھەرێم گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمەوە بۆ ھیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رونکردنەوەیەکی لەبارەی راکێشانی بۆرییەکی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆمپانیای داناگاز بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حکومەتی ھەرێم گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمەوە بۆ ھیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە و ئەو بۆرییەی باس کراوە لە ساڵانی ھەشتاکانەوە ھەبووە و کۆمپانیای دانا گاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی کوندینسیت بەکاری ھێناوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت:”تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دابین نەکراوە و، بەپێی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای داناگاز بەھیچ شێوەیەک کۆمپانیاکە بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمەوە بۆ ھیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە. ئەو بۆرییەی لە راگەیاندنەکاندا باس کراوە، لە ساڵانی ھەشتاکانەوە ھەبووە و کۆمپانیای دانا گاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی کوندینسیت بەکاری ھێناوە”

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە هاتووە کە لە کۆبوونەوەی رۆژی ٢/١٠/٢٠٢٣ بە فەرمی بە کۆمپانیای داناگازمان راگەیاندووە: نابێت بەبێ رەزامەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گازی کێڵگەکانی ھەرێم بۆ ھیچ شوێنێک چ لەناوخۆ یان دەرەوە بگوازێتەوە

ئەو روونکردنەوەیەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە کاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە و نووسیبووی دەستکرا بە بۆری گواستنەوەی غازی كۆرمۆرە بۆ وێستگەی كارەبای غازی كەركوك

ئەمڕۆ مووچەی چەند بەڕێوەبەرایەتیەک دابەشدەکرێت
پێشت ئەمڕۆ مووچەی چەند بەڕێوەبەرایەتیەک دابەشدەکرێت
سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار