تیمی وەزاریی یەکێتی:ناردنی 400 ملیارەکە لەسەر بنچینەی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانە



تیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ناردنی 400 ملیارەکە لەسەر بنچینەی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی نێو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە.

راگەیەندراوەکەی تیمی وەزاریی یەکێتی لە کاتیکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر نادنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەكانی 11 و 12ـی ئەمساڵ و دەشڵێت: “شاندی هەرێم لە بەغدایە بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی و هیچ وەزیرێكی یەكێتی بەشدارییان نەكردووە”.

لە راگەیەندراوەکەی تیمی وەزاری یەکێتیدا هاتووە کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بریاریدا لەسەر خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای برگەی ٢٣/ج لە رێککەوتنی سیاسیی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق کە زۆربەی لایەنە سیاسیەکان ئیمزایان لەسەر کرد و بە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەتییەک بەناوی ئیدارەی دەوڵەت و رێککەوتنەکە بووە کارنامەی کابینەی بەڕێز محەممەد شیاع سودانی و متمانەی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا و لە ئێستادا بڕگەکانی ئەو رێککەوتنە کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و لەناویاندا پرسی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

‎تیمی یەکێتی ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەر دەستکەوتێک بۆ گەلەکەمان بێت، جێی شانازیی و پێزانینی زۆرە لەلای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدی هەرکەس ولایەنێک بەئەنجامی گەیاندبێت، و تیمە وەزارییەکەی یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، هەمیشە داکۆکیکردن لە مافی هاوڵاتیان بە ئەرکی لەپێشینەی خۆی زانیوە، بۆیە بە گەرمی پێشوازی لە بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین.
هەر بۆیە تیمی یەکێتی لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە پێویستی زانی هەندێک زانیاری دروست بڵاو بکاتەوە:

‎یەکەم:
‎شاندی دانووستانی حکومەتی هەرێم کە ئێستا لەبەغدادە، بە بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێکهاتووە، وگەڕی یەکەمی دانووستانەکان بۆ ماوەی یەک هەفتە بە سەرۆکایەتی دکتۆر دارا رەشید وەزیری پلاندانان وئەندامیەتی دکتۆر ئامانج رەحیمی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانە کە هەردووکیان لە تیمی یەکێتییە لەگەڵ بەڕێزەکانی تری وەفدەکە.

دووەم:
ئەم ٤٠٠ ملیارە لەسەر بنەمای رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتە کە حکومەتی عێراقییان پێک هێنا بەسەرۆکایەتی بەڕێز محەممەد شیاع سودانی، بۆ وەبیرهێنانەوەش هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە چەند ڕۆژی رابردوو لەماڵی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد کۆبوونەوە.

‎سێیەم:
‎دیاری کردنی بڕی ٤٠٠ ملیارەکەش بۆ مانگی ١١ و ١٢ی ٢٠٢٢، لەسەر بنەمای یاسای بودجەی ٢٠٢١ بووە کە ئەوکات شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ حکومەت و پەرلەمانی عێراق رێککەوتن و لە یاسای بودجەی ئەو ساڵە جێگیر کرا و ئێستاش لەسەر ئەو بنەمایە ئەو پارەیە دیاری کرا لە رێککەوتنی لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەت و دواتر حکومەتی عێراقی خستییە بواری جێبەجێ کردنەوە وەک هەموو بڕگەکانیتری رێککەوتنەکە.

‎لە کۆتاییدا دووپاتی دەکەینەوە کە؛ مایەی دڵخۆشی ئێمە و دەستخۆشییەکی زۆرە بۆ حکومەتی فیدراڵ و هەموو ئەو کەسانەی بەشدار بوون لە دەرچواندنی ئەم بڕیارە راست و درووستە، بەڵام کارێکی ناڕەوایە بکرێتە دەستکەوتی تاکە کەس و لەم بابەتانەش وەک هەمیشە تاکڕەوەی بچەسپێندرێت بە پەراوێزخستنی راستییەکان.

‎ ئێمە بەتوندی راگەیەندراوەکە کە بە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە دەربارەی ٤٠٠ ملیار دینارەکە رەت دەکەینەوە، چونکە ئەوەی باس کراوە لەو راگەیەندراوە بێڕێزیە بەرامبەر تیمەکەمان. ئێمە وەک بەشێکی سەرەکی ئەم حکومەتە رایدەگەیێنین کە؛ بە هیچ شێوەیەک ئەوە راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیە، بەڵکو دووبارە تەعبیرکردنە لە ڕای یەک حزبی ناو حکومەت. هەر ئەو جۆرە تاکڕەویەشە کە ئێمەی نیگەران کردووە و وای لێ کردووین هەڵوێستمان هەبێت.

حكومه‌تی موفلیس جۆره‌ها قه‌رز ده‌دات
پێشت حكومه‌تی موفلیس جۆره‌ها قه‌رز ده‌دات
هەپەگە؛ 4 سەبازی سوپای توركیا كوژران
دواتر هەپەگە؛ 4 سەبازی سوپای توركیا كوژران
ەیوەندیدار