هەپەگە؛ 4 سەبازی سوپای توركیا كوژران



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، لە چالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٤ سەربازی سوپای توركیا كوران و سوپای توركیاش ١٢ جار بە چەكی كیمیایی و ٢ جاریش بە بۆمبی قەدەغە هێرشیان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، سوپای توركیا ١٢ جار بە چەكی كیمیایی و ٢ جاریش بە بۆمبی قەدەغە سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلای بۆردومان كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ٥ جاریش بە فڕۆكەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس گۆڕەپانەكانی بۆردومان كردووە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
زانیاری لەبارەی چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەن:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
رۆژی ١٢ی كانونی یەكەم كاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٨:٢٠ لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی گەریلا لە گۆڕەپانی چەمچۆی شێلادزێ تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس دوو جار لە داگیركەرانیاندا. لەو چالاكییانەدا لانەكەم ٣ داگیركەر سزادران و داگیركەرێكیش برینداربوون.

١٢ی كانونی یەكەم كاتژمێر ٢٢:٣٠ لە دەوروبەری سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە هەرێمی سیدای شێلادزێ هێزەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا.

١٢ی كانونی یەكەم كاتژمێر ٢٢:٣٠ و ١٥:٠٠ لە دەوروبەری سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە هەرێمی سیدای شێلادزێ تیمە گەڕۆكەكانمان بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا. لەو چالاكییەدا داگیركەرێك سزادرا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی؛

لە ١٢ی كانونی یەكەمدا سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدا و هەرێمی چەمچۆی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان كران.

لە ١٢ی كانونی یەكەمدا سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك هەرێمی چەمچۆی ناوچەی شێلادزێی ئامێدی ١٢ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر

لە ١٢ی كانونی یەكەمدا گۆڕەپانەكانی شاخی ئۆرتێ، شاخی چارچەلی مەتینا و دەوروبەری گوندی شێلازێ ٥ جار بە فرۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

١٢ی كانونی یەكەم گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی بهار و چەمچۆ بە دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران”.

تیمی وەزاریی یەکێتی:ناردنی 400 ملیارەکە لەسەر بنچینەی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانە
پێشت تیمی وەزاریی یەکێتی:ناردنی 400 ملیارەکە لەسەر بنچینەی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانە
كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار