بە ڤیدیۆ؛ قوربانیانی فەلەستین 10 هەزار كەسی تێپەڕاند



شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی فەلەستینی كوژراون و زیاتر لە 150 نەخۆشخانە و دامەزراوەی تەندروستی خاپووركراون و لەكارخراون.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاندووە، ژمارەی كوژراوان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە گەیشتە 10 هەزار و 22 کەس.

ڕاشیگەیاندووە، ئیسرائیل لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا 19 کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و بەهۆیانەوە 292 کەس كوژراون.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتی میدیاكان و دامەزراوە تەندروستییەكان، تا ئێستا 110 دامەزراوەی تەندروستی لە غەززە لەكاركەوتوون و 16 نەخۆشخانە و 32 ناوەندی چاودێری سەرەتایی خاپوور بوون یان بەەهۆی نەمانە سووتەمەنییەوە لەكاركەوتوون.

كۆمپانیای “كی كارد” هۆشداری لە كڕین و فرۆشتن بە كارتەكە دەدات
پێشت كۆمپانیای “كی كارد” هۆشداری لە كڕین و فرۆشتن بە كارتەكە دەدات
سەردەمی كردارە نەك دروشم!
دواتر سەردەمی كردارە نەك دروشم!
ەیوەندیدار