پیاوە باڵابەرزەكەی جیهان كۆچی دوایی كرد



غوڵام شەبیر، كە بە “باڵابەرزترین پیاوی جیهان” ناسرابوو، لە تەمەنی 42 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

غوڵام شەبیر خەڵكی پاكستانە و پیشەی جوتیار بووە و لە كێڵگەی خێزانەكەی كاری دەكرد، درێژی باڵای 255 سانتیمەتر بووە، كە بەهۆیەوە لە ساڵی 2000 تا 2006 ناوی لە كتێبی گینسدا مایەوە وەكو باڵابەرزترین پیاوی جیهان.

غوڵام بەهۆی باڵا بەرزییەكەیەوە ناوبانگێكی گەورەی پەیدا كرد و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكان،غوڵام شەبیر لە تەمەنی 42 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە سعودیە كۆچی دوایی كرد.

سەردەمی كردارە نەك دروشم!
پێشت سەردەمی كردارە نەك دروشم!
سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی هاوڕان كێشەی مووچە بە سیاسی نەكرێت
دواتر سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی هاوڕان كێشەی مووچە بە سیاسی نەكرێت
ەیوەندیدار