تا ئێستا سزادراوانی شیلادزێ‌ ئازاد نەكراون



سەڕەڕای تەواوبوونی هەموو ڕێكارە یاساییەكان، بەڵام تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە ٥ لەسزادراوانی شیلادزێ ئازاد نەكراون و كەس وكارەكانیشیان تائێستا لەهەولێرن چاوەڕوان دەكەن ئازاد بكرێن.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە لەگەڵ تەواوكردنی دوو ساڵ لە بەسەربردنی ماوەی سزاكەیان، ئاسایشی گشتی لەهەولێر تائێستا ٥ لەسزادراوانی شیلادزێی ئازاد نەكردوە.

دەشڵێت، ئەوەی دەكرێت هیچ پاساوێكی نیە بۆ ئازاد نەكردنی ئەو سزادراوانە، بەتایبەت جێگای داخە خێزان و كەسوكاری هەر 5 سزادراوەكە تائێستا لەهەولێرن و چاوەڕوانی ئازادكردنی ڕۆڵەكانیانن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەو پێشێلكاریانە سەرجەم ناوەندەكانی مافی مرۆڤ و لایەنەكانیان ئاگاداركردۆتەوە، كەوا بەهۆی ئەنجامدانی جەنگی دەروونی ئەو سزادراوانە ئازاد ناكرێن، ئەگەر تا بەیانی ئازاد نەكرێن ئەوا سبەی ڕێكاری تر دەگرنەبەر، چونكە ئەو ئازادنەكردنەیان پێشێلكاری یاسایە.

بەریتانیا، یاسایەك لەدژی كۆچبەران دەردەكرێت
پێشت بەریتانیا، یاسایەك لەدژی كۆچبەران دەردەكرێت
ڕۆناڵدۆ واز لە یاریكردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت؟
دواتر ڕۆناڵدۆ واز لە یاریكردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت؟
ەیوەندیدار