ڕۆناڵدۆ واز لە یاریكردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت؟


ڕاپۆرتێكی ئیسپانی ڕاستی ئەو هەواڵانە ئاشكرا دەكات كە باس لە وازهێنانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی دەكەن لە یاریكردنی نێودەوڵەتی.

بەپێی بەرنامەی “كواترۆ”ی ئیسپانی”هەواڵەكانی تایبەت بە وازهێنانی ڕۆناڵدۆ لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕاست نیین، بەو پێیەی مووشەكەكەی مادێرا دەیەوێت، تا یورۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگالدا بەردەوام بێت”.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێیوایە” دەتوانێت لە تەمەنی 39 ساڵیشدا یارمەتی هەڵبژاردەی پورتوگال بدات، هاوشێوەی پیپی هاوڕێی كە لە هەمان تەمەندا بەشداریی جامی جیهانی 2022ی كرد”.

هەندێك لە ڕاپۆرتەكان، باسیان لەوەكرد كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەنیازە لەدوای چوونەدەرەوە لە مۆندیالی قەتەر 2022 و دۆڕاندن بەرامبەر بە مەغریب بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە چارەكی كۆتایی، واز لە یاریكردنی نێودەوڵەتی بهێنێت.

چەند هەفتەیەك لەمەوبەر مانشستەر یونایتد بە ڕەزامەندی هەردوولا، بۆندەكەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ هەڵوەشاندەوە، پاش ئەوەی یاریزانەكە لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ مۆرگان، هێرشی كردبووە سەر ئیدارەی یانەكە و هەردوو تیمی ڕاهێنانی ئێستا و پێشووی یانەكە.

 

 

تا ئێستا سزادراوانی شیلادزێ‌ ئازاد نەكراون
پێشت تا ئێستا سزادراوانی شیلادزێ‌ ئازاد نەكراون
ئەمڕۆ 19 ساڵ بەسەر دەستگیركردنی سەدام حسێن تێدەپەڕێت
دواتر ئەمڕۆ 19 ساڵ بەسەر دەستگیركردنی سەدام حسێن تێدەپەڕێت
پەیوەندیدار