بەریتانیا، یاسایەك لەدژی كۆچبەران دەردەكرێت


وابڕیارە لە ساڵی داهاتوودا، ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ ڕێگری لەو ژمارە زۆرەی كۆچبەران كە ڕوو لە وڵاتەكەی دەكەن، یاسایەك دەربكات، بەپێی یاساكەش هەر كۆچبەرێك بەشێوەیەكی نایاسایی بچێتە بەریتانیا، یان دەستبەجێ ڕەوانەی وڵاتەكەی دەكرێتەوە، یان بۆ وڵاتێكی تر دەگوازرێتەوە.

لەو بارەیەوە ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە:”بۆ ڕێگری لەو ژمارە زۆرەی كۆچبەران كە لە ئەلبانیاوە دەگەنە بەریتانیا، رێككەوتنمان لەگەڵ ئەلبانیا كردووە، بەپێی ماددەیەكی ڕێككەوتنەكەش، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا هێزی پاسەوانی سنووری بەریتانیا لە فڕۆكەخانەی تیرانای پایتەختی ئەلبانیا جێگیردەكرێت، تا ڕێگە لە كۆچی نایاسایی بگیرێت”.

پێشتر بەریتانیا بڕیارێكی لە دژی كۆچبەرانی نایاسایی دەركردبوو، بەپێی بڕیارەكە هەر كۆچبەرێك بە شێوەیەكی نایاسایی بچێنە نێو وڵاتەكە، دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتی ڕواندا لە ئەفریقا، بەڵام بڕیارەكە تائێستا جێبەجێنەكراوە.

 

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
تا ئێستا سزادراوانی شیلادزێ‌ ئازاد نەكراون
دواتر تا ئێستا سزادراوانی شیلادزێ‌ ئازاد نەكراون
پەیوەندیدار