نرخی دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست



سەرەڕای چەندین ڕێكاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار، بەڵام فرۆشتنی بڕی دۆلاری كەم كردەوە و ئەوەش بووە هۆی بەرزكردنەوەی بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییە بەشێوەیەكی بەرچاو.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەند جارێك گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار ڕوویداوە و بەهاكەی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار گەیشتۆتە 167 هەزار و 300 دینار.

ڕاشیگەیاند، بەیانی لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكاندا، بەهای دۆلار بەرزبووەوە و تا نیوەڕۆ گەیشتە 165 هەزار و ئێستا بەهاكەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ بەهای دۆلار بەرزبووەوە بۆ 163 هەزار و 500 دینار و ئەمڕۆش گەیشتۆتە 167 هەزار و 300 دینار و بەوەش لە دوێنێوە 4 هەزار دینار چۆتە سەر بەهاكەی.

 

زانكۆی سلێمانی بۆ ئەو مامۆستایەی “وتەی نەشیاوی” بە كچە پەیامنێرێك وت بڕیار دەدات
پێشت زانكۆی سلێمانی بۆ ئەو مامۆستایەی “وتەی نەشیاوی” بە كچە پەیامنێرێك وت بڕیار دەدات
قوە جەوییە و ئیتیحادی سعوودی لە ھەولێر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
دواتر قوە جەوییە و ئیتیحادی سعوودی لە ھەولێر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
ەیوەندیدار