تورکیا باڵوێزی خۆی لە ئیسرائیل کشانەوە



ئەمڕۆ شەممە، تورکیا بڕیاریدا باڵیۆزی خۆی لە ئیسرائیل بانگهێشت بکاتەوە، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە غەززە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “لەبەرچاوگرتنی کارەساتی مرۆیی غەززە و بەهۆی قبوڵنەکردنی لایەنی ئیسرائیلی لە بانگەوازەکانی ئاگربەست و بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل، هەروەها ڕێگەنەدان بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بەبێ پچڕان و بە شێوەیەکی بەردەوام بڕیاردرا شاکر ئۆزکان تورونلار باڵیۆزی ئێمە لە تەلئەبیب بانگهێشت بکرێتەوە.” .

ڕۆژی شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پەیوەندی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەبڕێت، وتیشی: ناتانیاهۆ چیتر کەسێک نییە کە بتوانین قسەی لەگەڵ بکەین.

سەرۆكی پێشووی غینیا لە زیندان ڕفێنرا
پێشت سەرۆكی پێشووی غینیا لە زیندان ڕفێنرا
دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری هەولێر دەستپێدەكات
دواتر دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری هەولێر دەستپێدەكات
ەیوەندیدار