لەسەر دۆسییەی دزینی ٧ ملیار دینار کەسێک دەستگیرکرا



دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، کەسێکیان لەسەر دۆسێی ساختەکاری و دزینی حەوت ملیار دینار دەستگیرکرد، کە بەھاوکاری فەرمانبەرێکی بانکی خانووبەرە و پارێزەرێک کارەکانی ئەنجامداوە.

دەزگا ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە رایگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، دوای زیاتر لە دوو ھەفتە چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری، ھێزەکانیان لە پارێزگای کەرکوک کەسێکیان لەسەر دۆسێی ساختەکاریی دەستگیرکردووە کە چەندین مۆر و ئیمزای دادوەر و فەرماندە ئەمنییەکانی ساختەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسە بەھاوکاری فەرمانبەرێکی بانکی خانووبەرە و پارێزەرێک، ژمارەیەکی زۆر مۆر و بەڵگە و نوسراوی رەسمی و بڕیاری دادگای ساختەکردووە و چەندین بەڵگە و نوسراوی تۆماری خانووبەرەشی ساختەکردووە و رەوانەی دەرەوەی عێراقی کردووە بۆ بەدەستھێنانی پارە کە بڕەکەی دەگاتە حەوت ملیار دینار.

“پڕۆژەی هەژماری من شکست دەهێنێت”
پێشت “پڕۆژەی هەژماری من شکست دەهێنێت”
حزبوڵا پێنج پێگەی ئیسرائیلی بەئامانج گرت
دواتر حزبوڵا پێنج پێگەی ئیسرائیلی بەئامانج گرت
ەیوەندیدار