دیشان: بەمشێوەیە لە مەغریب دەبەینەوە



دیدیێ‌ دیشان ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت، چارەسەرێك بۆ تۆكمەیی هێڵی بەرگری مەغریب دەدۆزنەوە لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیپەكەيان لەگەڵ “شێرەكانی ئەتڵەس” لە نیوەی كۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022.


سەبارەت بەو پلانەی بەكاری دەهێنێت بۆ بردنەوەی “كەڵەشێرەكان” لە مەغریب، دیشان ڕایگەیاند:”چارسەرێك دەدۆزنەوە، بەڵام هەڵبژاردەی مەغریب توانایەكی زۆرباشی هەیە بۆ بەرگری”.

بە وتەی دیشان:”نابێت مەغریب هەرتەنیا لە هێڵی بەرگریدا كۆبكەنەوە، گەر بەو شێوەیە بوایە نەدەگەیشتن بە ئێمە، هەرچەندە ئەوان لە بەرگریدا باشترینن، بەڵام دەبێت ئاستەنگیان بۆ دروست بكەن و نەیەڵن گۆڵ تۆماربكەن”.

دیشان پیرۆزبایی لە وەلید ڕكڕاكی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب كرد بۆ دەستكەوتی گەیشتن بە نیوەی كۆتایی مۆندیال و وتی:”پیرۆزبایی لە وەلید دەكەم لە گەشتەكەیدا، ئەوان تیپێكی زۆر ڕێكخراون، بە هەمان شێوە هێرشبەری باشیان هەیە. ئەوانمان بینیوە و هەوڵدەدەین تێبینی وەربگرین، هەوڵدەدەین خاڵی لاواز بدۆزینەوە و گۆڵ تۆماربكەین”.

 

 

 

سودانی بڕیاری ڕەوانەكردنی 400 ملیاری بۆ مووچەی دوو مانگ دەركرد
پێت سودانی بڕیاری ڕەوانەكردنی 400 ملیاری بۆ مووچەی دوو مانگ دەركرد
دۆلار ڕیكۆردی مێژوویی شكاند و (خەڵك) هۆكارەكەی ئاشكرادەكات
دوات دۆلار ڕیكۆردی مێژوویی شكاند و (خەڵك) هۆكارەكەی ئاشكرادەكات
پەیوەندیدار