سبەی باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



ئەمڕۆ پێنچ شەممە دەستەی کەشناسی عێراق دۆخی کەشو هەوای چەند ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی بارینی باران دەکرێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق بسی لەوەکدرووە، سبەی هەینی ڕەوشی کەش و هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق لە نێوان هەور و نیمجە هەوردا دەبێت و پێشبینی بارینی نمە باران لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا دەکرێت، بەڵام لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان هەور دەبێت و نمەباران دەبارێت و هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باشور ئاسمان لە نێوان هەورو نیمچە هەوردا دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما لەناوجەکانی ناوەڕاست و هەرێم کەمێک نزم دەبنەوە و لەناوچەکانی باشوریش وەک تۆمارکراوەکانی پێشوو دەبێت.

ڕۆژی شەممە لەسەرتاسەری وڵاتدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەوری پێوەدەبێ، بەڵام پلەکانی گەرما لە ناوجەکانی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە و لەناوچەکانی هەرێم و باشور نزیک لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر دەبێت.

میدیای ئێران پێیوایە پشتیوانییەکەی ئەردۆغان بۆ غەززە “گەمەی سیاسی”یە
پێشت میدیای ئێران پێیوایە پشتیوانییەکەی ئەردۆغان بۆ غەززە “گەمەی سیاسی”یە
ئاگادارییەکی بەپەلە سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان
دواتر ئاگادارییەکی بەپەلە سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان
ەیوەندیدار