ئاگادارییەکی بەپەلە سەبارەت بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان



سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە مامەڵەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆییەکان تەواوکراوە، بەڵام هاوڵاتیان وەک پێوست سەردان ناکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ژمارەیەکی زۆر لە مامەڵەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆییەکان لەلایەن لیژنەکان و بەهاوکاری سەرۆکایەتیمان تەواوکراوە، بەڵام تێبینی ئەوە کراوە کە هاوڵاتیان وەک پێوست سەردان ناکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان و تاپۆکردنی خانووەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ زانیاری هەموو لایەک بەپێی یاسایی (٣ ساڵی ٢٠١٩ هەموارکراو) ئەگەر لە ماوەی کەمتر لە (١) ساڵداو هەتا ڕێکەوتی (٩\٩\٢٠٢٤) سەرجەم پارەی تۆمارکردنیان نەدابێت بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان، ئەوا خانووەکانیان کە لەسەر موڵکی حکومەت دروست کردووە دەبێتەوە بە موڵکی شارەوانی، بە پێی یاسای ئاماژەپێکراو شارەوانی بە مافی خۆی دەزانێت بە زیادکردنی ئاشکرا بیفرۆشێت.

سبەی باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پێشت سبەی باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
سەنتەرێکی حکومی ئۆتیزم لە بازیان کرایەوە
دواتر سەنتەرێکی حکومی ئۆتیزم لە بازیان کرایەوە
ەیوەندیدار