بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند



ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەمریکا ڕایگەیاند بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦.١ پلە بەپێی پێوەری رێختەر دوورگەی تەیموری لە ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیا هەژاندووە.

ناوەند ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بومەلەرزەکە لە خۆرئاوای دوورگەکە و لەنزیک شاری کوبانگ لەقوڵایی ٣٦ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

لایخۆیەوە ناوەندی بومەلەرزەزانی ئیندۆنیزیا ئەوەی خستووەتەڕوو،گوڕی بومەلەرزەکە ٦.٦ پلە بووە بەپێی پیوەری ریختەر.

دانیشتوانی شاری کوبانگ لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە هەستیان بە بەهێزی بومەلەرزەکە کردووە و دوورگەیەک کە دابەشکراوە لەنێوان بەشێکی ڕۆژئاوای خاکی ئیندۆنیزیا و بەشێکی ڕۆژهەڵات کە تەیموری خۆرهەڵاتیش لەخۆ دەگرێت کە دەوڵەتێکی سەربەخۆ و سەروەرە.

لەگەڵ ئەوەشدا هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک دەربارەی ژمارەی قوربانییەکان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها بوومەلەرزەکە بووە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هەندێک بەشی باڵاخانەکان لە ژمارەیەک باڵەخانەی شارەکە و زۆرێک لە دانیشتوانەکەیان بە خێرایی چوونە سەر شەقامەکان.
ئیندۆنیزیا بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنەکەی کە بە پشتێنەی ئاگرینی هێڵی بومەلەرزە دەناسرێت بوومەلەرزە لێی ڕوودەدات و لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦.٥ پارێزگای جاڤای ڕۆژئاوای دوورگەی جاڤای هەژاند و بەو هۆیەوە ٦٠٢ کەس گیانیان لەدەستدا.

 

لە ماوەی مانگێکدا ئێران ٧٨ کەسی لە سێدارەداوە
پێشت لە ماوەی مانگێکدا ئێران ٧٨ کەسی لە سێدارەداوە
چارەسەری چەوریی جگەر دۆزرایەوە
دواتر چارەسەری چەوریی جگەر دۆزرایەوە
پەیوەندیدار