لە ماوەی مانگێکدا ئێران ٧٨ کەسی لە سێدارەداوە



لە زیندانەکانی ئێرران لەماوەی مانگی تەشرینی یەکەم دا ٧٨ کەس لەسێدارەدراون، بەراورد بە مانگەکانی پێشووتر ٥١ حاڵەت زیادیکردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ” لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، سزای سێدارەی ٧٨ زیندانیکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێکراوە، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە مانگی ڕابردوو ٥١ حاڵەت واتە بە ڕێژەی ٦٥٪ زیادیکردووە، بەگوێرەی ئەم ئامارە لە هەر دوو ڕۆژدا ٥ زیندانی لەسێدارە دراوە”.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی هەنگاو، زۆرترین لەسێدارەدان بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە بووە و لە ماوەی ئەم مانگەدا سزای سێدارەی ١٨ زیندانیکراوی بەلووچ ، ٤ زیندانی کورد، ٤ زیندانی تورک و ٥ زیندانی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێکراون.

هەروەها رایگەیاندووە، “زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدراون لە زیندانەکانی پارێزگای ئەلبورز بووە کە ٢٢ کەس تۆمار کراوە، هەروەها لە زیندانی پارێزگای کرمان ١٠ کەس، پارێزگای فارس ٨ کەس، پارێزگای خوراسانی باشوور ٦ کەس، ئیسفەهان ٥ کەس و گیلان ٤ کەس لەسێدارە دراون و حاڵەتەکانی دیکە لە پارێزگاکانی دیکە تۆمارکراون”.

سیروان بارزانی: لەگەڵ سوپای عێراق ڕێککەوتین
پێشت سیروان بارزانی: لەگەڵ سوپای عێراق ڕێککەوتین
بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند
ەیوەندیدار