چارەسەری چەوریی جگەر دۆزرایەوە



زانایانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كاریگەری خواردنی ترشی ئۆمیگا سێی چەوری ناتێریان لەسەر پاراستنی جگەر ئاشكراكرد و بۆیان دەركەوت كە هۆكارێكی كاریگەرە بۆ پارێزگاری لە هەوكردنی مەترسیداری چەوریی جگەر.

گۆڤارێکی زانستی باسی لەوەکردووە، ئەوەی لێرەدا مەبەستە نەخۆشییە درێژخایەنەکانە کە پەیوەندییان بە نەخۆشی میتابۆلیکەوە هەیە وەک شەکرە و قەڵەوی، کە ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشیی لەناوچوونی جگەر. گەشەکردنی نەخۆشی میتابۆلیک بە جۆرێک دەناسرێتەوە کە چەورییەکانی ناو خانەکانی جگەر ژەهراوی دەبن و دەبنە هۆی هەوکردن.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكان كە لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجامدران دەریخست كە ئۆمیگا سێ مەترسی تووشبوون بە هەوكردنی چەوری جگەر كەمدەكاتەوە، بەجۆرێك دوای خواردنی، ئاستی بیتا سیلۆلین لە مشكەكاندا كەمیكرد، كە ئەمەیان دەبێتە هۆی لەكارخستنی جگەر و زیادكردنی بەمۆمبوونی جگەر و تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر.

ئەو پسپۆڕانەی توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە دەیانەوێت ئەنجامی ئەم كارەیان لە چارەسەری نەخۆشیی میتابۆلیك و شێرپەنجەی جگەر بەكاربهێنن.

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند
پێشت بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند
کۆچبەرێکی کورد بە هۆی سەرماوە لە سنووری بیلاڕووس گیانی لەدەستدا
دواتر کۆچبەرێکی کورد بە هۆی سەرماوە لە سنووری بیلاڕووس گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار