تکایە ئەو دەرزیەی لە خۆتان مەدەن!



پزیشكێكی پسپۆڕی فسیۆلۆژی و شارەزای گشتی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات، كە بۆ حاڵەتی پەتای وەرزی و ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا دەرزی (دکسامیپازۆن یان دیکادرۆن) كە لە هەندێك شوێن بە “دەرزی تێكەڵە” ناسراوە، بەكارنەهێننن.

د. شێروان ڕەحمان نانەکەلی لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بەو پەتا و ڤایرۆسی ئەنفلۆنزایەی ئێستا بڵاوبۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە نەخۆشەكە (پشوو) وەربگرێت لەگەڵ پاراسیتۆڵ زۆر باشتر و سەلامەتە بە تایبەتی لە قۆناغەکانی سەرەتایی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەندێک شوێن، هەندێک کەس دەرزی بەکاردەهێنن بۆ چاکبوونەوە بێ ئەوەی ئاگاداری مەترسی ئەو دەرزیە بن، كە ئەو دەرزیە بە تەنیا یان بە “تێکەڵ” لەگەڵ دەرزی تر لێدەدرێ، كە ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کورت ٦-١٢ کاتژمێر هەست بە باش بوونێکی کاتی بکەی و (تا و لەرز) نەمێنێت و ئارەقە بکەی، بەڵام پاش ماوەیەکی تر بەرگریت کەم دەبێتەوە و ڤایرۆسەکە بەسەرت زاڵ دەبێت و نەخۆشیەکە درێژەی دەبێت و ماكی تریشی دەبێت.

وتیشی، “ئەو دەرزیە بە ناوی (دکسۆن/ دکسامیپازۆن) یان (دیکادرۆن) بەناوبانگە و هاوشێوەی تری درێژخایەن وەک (سیلستۆن/ بێتامیپازۆن) یان کورتخایەن (هایدرۆکۆرتیزۆن) هەیە”.

ئەو پزیشكە ئاشكراشی كردووە، ئەو دەرزیە زیانی بۆ گەدە و گورچیلە و دەمار و شەکرە و فشاری خوێن و هۆرمۆنات هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پاش ماوەیەک بە دیار دەکەوێت، بۆیە ڕەنگە نەخۆشەکە لە سەرتادا هەستی پێ نەکات.

د. شێروان تكا لە هاووڵاتیان دەكات، “بەهیچ شێوەیەک ئەو دەرزیە بەکارمەهێنن و لە شوێنی دەتوانن پاراسیتۆڵ بەکاربهێنن”.

حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر 400 ملیارەكەی بەغدا دەدات
پێشت حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر 400 ملیارەكەی بەغدا دەدات
مۆسكۆ پلانەكەی زیلینسكی بۆ ئاشتی ڕەتدەكاتەوە
دواتر مۆسكۆ پلانەكەی زیلینسكی بۆ ئاشتی ڕەتدەكاتەوە
ەیوەندیدار