حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر 400 ملیارەكەی بەغدا دەدات



حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر نادنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەكانی 11 و 12ـی ئەمساڵ و دەشڵێت: “شاندی هەرێم لە بەغدایە بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی و هیچ وەزیرێكی یەكێتی بەشدارییان نەكردووە”.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، سەرۆك وەزیرانی فیدرال (محەمەد شیاع سوودانی) ئەمڕۆ بڕیاریدا پشكی هەرێم بۆ هەردوو مانگی 11 و 12 ی ئەمساڵ، كە دەكاتە 400 ملیار دینار بنێرێت.

ڕاشیگەیاندووە، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە بەغدایە، بە ڕاسپاردە و ڕێنوێنی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی كردەوە و تائێستاش لە بەغدان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لە سەر كێشە هەڵپەسێردراوەكان .

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە لە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوەكەدا دەشڵێت: “بە هۆی بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكانی حكومەتەوە، هیچ وەزیرێكی یەكێتی بەشداری لە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكرد و ئامادە نەبوون سەردانی بەغدا بكەن”.

ئەمشەو بەفر دەبارێت
پێشت ئەمشەو بەفر دەبارێت
تکایە ئەو دەرزیەی لە خۆتان مەدەن!
دواتر تکایە ئەو دەرزیەی لە خۆتان مەدەن!
ەیوەندیدار