نرخی مریشك هەرزان دەبێت



دوای زیاتر لە مانگێك لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی، نرخی مریشك دابەزی و مریشك فرۆشێك هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

محەمەد، كە دوكانی فرۆشتنی مریشكی هەیە لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی مریشك چەند ڕۆژێكە ڕووی لە دابەزین كردووە و ئەمڕۆ زیاتر نرخەكەی دابەزیوە و كیلۆیەك بوووە بە 2 هەزار و 800 دینار لەكاتێكدا پێشتر كیلۆی تا 3 هەزار و 500 دینار بەرزبووەوە.

ئەو مریشك فرۆشە وتیشی، “هۆكاری هەرزان بوونی نرخی مریشك دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی بڕی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان و هەروەها كەمی خواستی هاووڵاتیان، بەهۆی نەبوون و دواكەوتنی مووچەوە”.

ساڵانە لە چەند وەرزێكدا و بەتایبەتیش لە وەرزی بەهار و بۆنە و جەژنەكاندا نرخی گۆشت بەرزدەبێتەوە، بەڵام دواتر نرخەكەی دادەبەزێتەوە بەتایبەتی لەكاتی خستنەبازاڕی بەرهەمی ناو كێڵگە پەلەوەرییەكان، بەڵام ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو كەمتر نرخەكەی دابەزیوە ئەوەش بەهۆی بەرزی بەهای دۆلار و گرانی نرخی كارەبا و عەلەفەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پێدانی مووچەی پێشمەرگە بڕیاریدا
پێشت وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پێدانی مووچەی پێشمەرگە بڕیاریدا
“چیتر رێگەنەدرێت ژیانی خەڵک بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان”
دواتر “چیتر رێگەنەدرێت ژیانی خەڵک بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان”
ەیوەندیدار