عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستی پێکرد



عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینان، بەو 100 هەزار دینارەشەوە کە حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەرداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند دەستیان کرد بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینیی مەدەنی و سەربازی لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ زیادکردنی 100 هەزار دیناری خانەنشینی دراوە.

100 هەزارەکە بۆ ئەو خانەنشینانە خەرج دەکرێت کە مووچەکانیان لە ملیۆنێك دینار کەمترە.

مووچەی خانەنشینانی عێراق لە ڕێی کارتی بانکییەوە دابەش دەکرێت و وەزارەتی داراییش داوای لێکردن هەر کاتێك کورتەنامەیان پێگەیشت بچن مووچەکانیان لە بانک یاخود ئەی تی ئێمەکان وەربگرن.

حکومەتی عێراق لە کاتێکدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکات کە هێشتا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە.

وادەی دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندرا
پێشت وادەی دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندرا
ژیان لە غەززە بەردەوامە؟
دواتر ژیان لە غەززە بەردەوامە؟
ەیوەندیدار