پزیشکانی نیشتەجێی خولاو: تەنها سەرچاوەی بژێویمان مووچەیە



ئەمڕۆ پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، “بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکان و دیار نەبوونی وادەی دابەشکردنی مووچە، چیتر ناتوانین بەردەوامی بدەین بە بوونمان لە نەخۆشخانەکان”.

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە نزیکەی ژمارەیان ٦٠٠ پزیشک دەبێت، بە سێ شێواز دابەشبوون لە ناوەندە تەندروستییەکان، بەشی یەکەمی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بەشی فریاگوازاری نەخۆشخانەکان بەڕێوەدەبەن، بەشێکی دیکە پزیشکانی پلەبەندن کە مەڵبەندە تەندروستییەکان لە ناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شار بەڕێوەدەبەن، بەشێکی دیکە لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو قاوشی نەخۆشخانەکان بەڕێوەدەبەن.

دکتۆر ڕابەر حامد، پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی شار بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، ” پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بەشی زۆری کاری ناو ناوەندە تەندروستییەکان بەڕێوەدەبەن، بۆ نموونە سەرجەم مەڵبەندە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شار ئەوان بەڕێوەی دەبەن، پزیشکی دیکەی لێنییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” شایستەداراییەکان تەنها سەرچاوەی بژێوی ژیانی پزیشکانی نیشتەجێی خولاوە، مووچەکەمان باشە ئەگەر لە کاتی خۆیدا وەریبگرین و پێداویستییەکانمان دابیندەکات”.

سەبارەت بە بایکۆتی دەوام وتی، “کاری پزیشکی وەک کاری دیکە نیە ٢٤ کاتژمێرییە و نەخۆش بەردەوام سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن، لەو شوێنەی کە توانیوومانە و گونجاوە کاتی دەواممان کەمکردووەتەوە، بەڵام چیتر ناتوانین بە بێ مووچە بەردەوامبین بۆیە بایکۆتمان ڕاگەیاندووە”.

سلێمانی؛ کرێی کارەبای مۆلیدە دیاری کرا و خشتەی کارکردنیشی گۆڕدرا
پێشت سلێمانی؛ کرێی کارەبای مۆلیدە دیاری کرا و خشتەی کارکردنیشی گۆڕدرا
زیاتر لە هەزار ئاوارەی ئێزیدی گەڕانەوە شەنگال
دواتر زیاتر لە هەزار ئاوارەی ئێزیدی گەڕانەوە شەنگال
ەیوەندیدار