بەهۆی “ماچ”ێكەوە سەرۆكی پێشووی یەكێتی تۆپی پێی ئسپانیا سڕكرا



دواجار “ماچ”ەکە سەری رۆبیاڵێسی خوارد و فیفا سزایەکی قورسی بەسەردا سەپاند، کە سڕکردنییەتی بۆ ماوەی سێ ساڵ.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردودا، لویس ڕوبیالێس، سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەکاتی ڕادەستکردنی مەدالیای زێڕ بە هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیا رەفتارێکی نامۆی بەرامبەر جێنیفەر هێرمۆسۆ ئەنجامدا، کە یاریزانەکەی لە باوەش گرت و دواتر لەبەردەم هەمووان بە شێوەیەکی ورووژێنەر ماچی كرد، کە ئەمەش لە سۆشیاڵ میدیا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

هەرچەندە رۆبیالێس، داوای لێبوردنی کرد و ڕایگەیاند، کە هیچ نیازێکی خراپی نەبووە، بەڵام ئەو ماچە بەسەر یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) تێنەپەڕی.

ئەمڕۆ دوو شەممە، یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) بڕیاریدا بە سزادانی ڕۆبیاڵێس و بۆ ماوەی سێ ساڵ لە هەموو چالاکییە وەرزشییەکان سڕ دەكرێت.

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
چەند ماددەیەكی خۆراكی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
دواتر چەند ماددەیەكی خۆراكی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار