“لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا تەنها سەرۆکی ئەمریکا بووم جەنگم هەڵنەگیرساندووە”



دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، “تەنها سەرۆکی ئەمریکا بووم لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا هەرگیز جەنگم هەڵنەگیرساندووە، بەڵکو کۆتاییم پێ هێناوە.”

لەیەکێک لە کۆبونەوەکانی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتی ئایەوا، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، بیربکەنەوە، کاتێک هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا وتی، “ئێمە هۆکاری دروست بوونی جەنگین، جەنگ دروست دەکەین، تێبینی بکەن چۆن لەوبارەیەوە دەدوێت هۆکارین بۆ دروست بوونی جەنگ!”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “من وتومە، نەخێر بۆلێدوانی لەوجۆرە و جەنگەکان ڕادەگرم، وتیشی، من تەنها سەرۆکی ئەمریکابووم لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردووی مێژووی سەرۆکایەتی ئەمریکادا هیچ جەنگێکم هەڵنەگیرساندووە، بەڵکو کۆتاییمان بە جەنگەکان هێناوە.

باسی لەوەشکرد، ئەوان شەڕی داعشیان کردووە و توانیویانە لە هەریەکە لە وڵاتانی سوریا و عێراق بیانکەنە دەرەوە.

حکومەتی عێراق: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، عێراق وێران دەکات
پێشت حکومەتی عێراق: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، عێراق وێران دەکات
11 تەرمی جەنگی داعش لە موسڵ دۆزرانەوە
دواتر 11 تەرمی جەنگی داعش لە موسڵ دۆزرانەوە
ەیوەندیدار