11 تەرمی جەنگی داعش لە موسڵ دۆزرانەوە



پاش تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی داعش، 11 تەرم لە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکانی موسڵ دۆزرانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، تیمی گەڕان و ڕزگارکردن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی موسڵ ڕایگەیاند 11 تەرمیان لە ناوچەی مەیدانی موسڵ دۆزییەوە و پاشان ڕادەستی پزیشکی دادی کران.

مانگی ئەیلولی ڕابردووش فەرمانگەی تەندروستی موسڵ ڕایگەیاند پێنج هەزار و 244 تەرمیان لە ژێر داروپەردووی ئەو ناوچانە دەرهێناوە کە بەهۆی جەنگی داعشەوە کاول بوون.

ساڵی 2014 ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستی بەسەر موسڵدا گرت و پاش جەنگێکی وێرانکەر لە ساڵی 2017دا شارەکە ڕزگار کرا.

ڕێکخراوە مرۆییەکان مەزەندە دەکەن تا ئێستا تەرمی 700-1000 مەدەنی لەژێر داروپەردووەکان مابێت.

“لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا تەنها سەرۆکی ئەمریکا بووم جەنگم هەڵنەگیرساندووە”
پێشت “لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا تەنها سەرۆکی ئەمریکا بووم جەنگم هەڵنەگیرساندووە”
تا ئێستا لە غەززە ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون
دواتر تا ئێستا لە غەززە ٣٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون
ەیوەندیدار