عێراق بە فەرمی هەڵوێستی لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی و عەربەت ڕاگەیاند



ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە سلێمانی و دوای بەسەركردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت و ڕایگەیاند، هەردوو فڕۆكەخانەكە لەژێر سەرپەرشتی دەسەلاتی فڕۆكەوانی فیدڕاڵیدان.

لە ماوەی ئەمساڵدا هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لەلایەن فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی توركیا بۆردومان كران و بەهۆیەوە لە فڕۆكەخانەی عەربەت 3 كارمەندی هێزەكانی دژەتیرۆری كوردستان (یەكێتی) شەهید بوون.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ لە سلێمانی دوای سەردانی مەزاری مام جەلال، سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق و كۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، سەردانی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەتی كرد.

ئەعرەجی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، پاش سەردانمان بۆ فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و عەربەت ڕایدەگەیەنین، کە لەنێو ئەو دوو فڕۆكەخانەیەدا هیچ بوونێکی بیانی “سەربازیی یاخود مەدەنی” نییە.

وتیشی، “هەردوو فڕۆکەخانەکە لەژێر سەرپەرشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی فیدڕاڵیدان و سەرجەم دامەزراوەكانی فیدڕاڵی و هەرێم لەو دوو فڕۆكەخانەیەن بە شێوەیەكی یاسایی”.

No description available.

هەرێم لەسەر گواستنەوەی مووچە ڕێککەوتووە؟
پێشت هەرێم لەسەر گواستنەوەی مووچە ڕێککەوتووە؟
قوباد تاڵەبانی پەیامێكی دەربارەی مووچە و گوزەرانی مووچەخۆران ڕاگەیاند
دواتر قوباد تاڵەبانی پەیامێكی دەربارەی مووچە و گوزەرانی مووچەخۆران ڕاگەیاند
ەیوەندیدار