قوباد تاڵەبانی پەیامێكی دەربارەی مووچە و گوزەرانی مووچەخۆران ڕاگەیاند



جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بێ بودجەیی و دابەشنەکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا، ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدایە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌ سلێمانی كۆبۆتەوە.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە،” بەهۆی بێ بودجەیی و دابەشنەکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا، ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدایە و پێویستە لە بەغدا تێگەیشتنێکی دروست بۆ دۆخی مووچەخۆرانی هەرێم هەبێت و مووچەی فەرمانبەران جیابکرێتەوە لە ناکۆکییە سیاسییەکان”.

وتیشی: ” لەگەڵ ئەوەی پەیوەندییەکی باش هەیە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا، بەڵام بە داخەوە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەردوولا و بە تایبەتیش کێشەی بودجە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا مووچەی سێ‌ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەكراوە و دۆخی ئابووری و گوزەرانی هاووڵاتیان لە خراپیدایە و بەشێكی فەرمانبەران بایكۆتیان كردووە و بەشێكی بە شێوەی تەناوب دەوام دەكات و مامۆستایانیش بایكۆتی هۆلچەكانی خوێندنیان كردووە لە كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

عێراق بە فەرمی هەڵوێستی لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی و عەربەت ڕاگەیاند
پێشت عێراق بە فەرمی هەڵوێستی لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی و عەربەت ڕاگەیاند
قەیس خەزعەلی لەگەڵ شاندی بزووتنەوەی حەماس کۆبوەوە
دواتر قەیس خەزعەلی لەگەڵ شاندی بزووتنەوەی حەماس کۆبوەوە
ەیوەندیدار