قەیس خەزعەلی لەگەڵ شاندی بزووتنەوەی حەماس کۆبوەوە



ئەمڕۆ یەکشەممە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق، لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی حەماس دوایین پێشهاتەکانی دۆخی کەرتی گەمارۆدراوی غەززەی تاوتوێ کرد.

قەیس خەزعەلی پێشوازیکرد لە شاندێکی بزووتنەوەکە کە بریتی بوون لە ئوسامە حەمدان، سەرۆکی بزووتنەوەکە و محەمەد ئەلحافی ئەندامی فەرمانگەی پەیوەندییە عەرەبی و ئیسلامییەکان و وەفدی یاوەرییان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی خەزعەلی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردۆتەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گرنگترین پێشهاتەکانی کەرتی غەززە، ڕوبەڕوبوونەوەی هێزەکانی بزووتنەوەی حەماس بەرامبەر بە سوپاسی ئیسرائیل پێداچوونەوەیان بۆ کرا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، قەیس خەزعەلی هەڵوێستی پتەوی عێراقی بە گشتی دووپاتکردەوە، سەبارەت بە پرسە چارەنووسسازەکانی وڵاتانی ئیسلامی و بەتایبەتی فەلەستین.

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی دەربارەی مووچە و گوزەرانی مووچەخۆران ڕاگەیاند
پێشت قوباد تاڵەبانی پەیامێكی دەربارەی مووچە و گوزەرانی مووچەخۆران ڕاگەیاند
قەبارەی بازرگانی دەروازەی پەروێزخان ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد
دواتر قەبارەی بازرگانی دەروازەی پەروێزخان ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد
ەیوەندیدار