نازری لە نەخۆشخانەیە


 

هونەرمەندی بەنێوبانگی كورد شەهرامی نازری لە نەخۆشخانە لە تاران خەوێندرا بەهۆی تێكچوونی باری تەندرووستییەوە.

بەپێی هەواڵی دەزگەی مووزیكی ئێران، هونەرمەندی بەنێوبانگی كورد شەهرامی نازری لە نەخۆشخانە لە تاران خەوێندرا بەهۆی تێكچوونی باری تەندرووستییەوە و لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

نازری نەخۆشی دڵی هەیە، دڵی سستبووە، بۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

هونەرمەند شەهرامی نازری لە مانگی ئایاری 2022دا لە هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە خەڵاتی پێشكەشكرا و مەدالیای زێڕینی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانیشی پێ درا.

هۆكارەكانی دەركەوتنی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستە
پێشت هۆكارەكانی دەركەوتنی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستە
هۆكارەكانی ئازاری مل چین ؟
دواتر هۆكارەكانی ئازاری مل چین ؟
پەیوەندیدار