هۆكارەكانی ئازاری مل چین ؟



زۆربەمان بە هۆی هۆكارێك یان چەند هۆكارێك، ڕۆژانە تووشی ئازاری مل دەبین، بەڵام بە تەواوەتی نازانین بەهۆی چییەوەیە.

پزیشكێكی پسپۆڕی هەناوی باس لە هۆكارەكانی ئازاری مل و ڕێگاكانی چارەسەركردنی ئەو ئازارە دەكات.

یەكەم : هەر شكاوییەك یان درزێك لە ئێسكی فەقەراتی مل.
دووەم : هەڵاوسان یان لێكترازانی كڕكڕاگەی كۆتایی ئێسكی فەقەراتی مل.
سێیەم : لێكترازان یان خلیسكانی دیسكی نێوان فەقەراتی مل.
چوارەم : تەسكبوونەوەی بۆشایی كەناڵی دڕكە پەتك بەهۆی نەخۆشی سەوەفانەوە.
پێنجەم : گۆڕان لە گرژی ماسولكەكانی شان و مل و دروستبوونی چەند خاڵێكی هەستیار.
شەشەم : سترێس و قەلەقی بێگومان لەشی مرۆڤ ئاوێنەی بیركردنەوەو هزریەتی بۆیە سترێس و قەلەقی دەبێتە هۆی ئازار لە زۆربەی شوێنی لەوانە ماسولكەكانی مل گرژ دەبێت و كەسەكە هەست بە ئازاری شان و مل دەكات.
حەوتەم : هیلاكی زۆر بەهۆی كاری ڕۆژانەو زۆر سەر نوشتانەوەو زۆر هیلاك كردنی ماسولكەكانی مل یەكێكی ترە لە هۆكارەكان بە تایبەت لە گەنجاندا.
چارەسەری ئازاری مل …
بێگومان گرنگترین ڕێگا بۆ چارەسەری نەخۆشی دەست نیشان كردنی هۆكارەكەیەتی، چونكە هەر هۆكارەو بەجۆرێك چارەسەر دەكرێت.
یەكەم : بەردەوام بە لەجوڵە واتە ملت ئێشێت پێویست ناكا لەناو جێگا بكەویت بەڵكو بجوڵێ، چونكە بە مانەوە لەناو جێگا تووشی گرفتی گەورەتر دەبیت.
دووەم : وەرزشی تایبەت بۆ مل كە زۆر گرنگەو تا ڕادەیەكی زۆر ئازاری مل كەم دەكاتەوە، بەڵام ئاگادار بن دەبێت لەژێر ڕێنمایی دكتۆری پسپۆڕ بێت پاش دەست نیشانكردنی هۆكارەكە ئەگەر نا زیان بەخۆت دەگەیەنێت.
سێیەم : بەدانانی شتی گەرم یان شتی سارد بۆ مل ئەمەش پزیشك دیاری دەكات كە نەخۆش سوود لە كام جۆرەیان دەبینێت.
چوارەم : بەكارهێنانی كۆلار بۆ ڕاگرتنی بڕبڕەكانی مل : ئەمەش بۆ هەموو جۆرێك نەخۆشێك بەسوود نیە دەبێ پزیشكی پسپۆڕ دیاری بكات بۆ كام نەخۆش بەسوودە.
پێنجەم : مەساج كردن و شێلانی ماسولكەكانی مل ئەمەش چارەسەرێكی گونجاوە بۆ كۆمەڵێكی تر لەم نەخۆشانە.
شەشەم : دەرمانی ئازار شكێن ئەویش بڕو جۆرەكەی و ماوەی بەكارهێنان بەگوێرەی هۆكاری ئازارو توندی ئازارەكە لەلایەن پزیشكەوە دیاری دەكرێت.
حەوتەم : دەرمانی تایبەت بۆ خاوكردنەوەی ماسوولكەی مل.
هەشتەم : دەرزی ئاژنین.
نۆیەم : دەرمانی هێوركەرەوەو چارسەری سترێس.
دەیەم : چارەسەری دەروونی بۆ ئەو كەسانەی باری دەروونیان جێگیر نیە.
یانزەیەم : بەكارهێنانی دەرزی تایبەت كە دەرمانی لەلایەن پزیشكی تایبەت بۆ فەقەراتی مل كە ڕێگایەكی تازەو كاریگەرە تاڕادەیەكی زۆر نەخۆشەكان سوودی لێوەردەگرن.

(د. بڵند گۆران تاڵەبانی – پزیشكی پسپۆڕی بێهۆشكاری)

نازری لە نەخۆشخانەیە
پێشت نازری لە نەخۆشخانەیە
هەدەپە دادگاییدەكرێت
دواتر هەدەپە دادگاییدەكرێت
ەیوەندیدار