جوولەکەکانی ئەمریکا داوای ئاگربەست دەکەن



گرووپی جوولەکەکانی لایەنگری ئاشتی لە ئەمریکا، بە مەبەستی بانگەواز بۆ ئاگربەست لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، لە هۆڵی گراند سنتراڵ کۆبوونەوە و داوای “دەستبەجێ ئاگربەست”یان کرد.

 

لەسەر بانگەوازی ڕێکخراوی دەنگی جوولەکە بۆ ئاشتی (JVP) کە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاو کرابووەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئاینزای جوولەکە، لە هۆڵی بەناوبانگی گراند سنتراڵ کۆبوونەوە و ڕێڕەوەکانی هۆڵەکەیان گرت.

سەدان جوولەکە کە تیشێرتی ڕەشیان پۆشیبوو، وێڕای خوێندنەوەی سروود، درووشمی “فەڵەستین دەبێ ئازاد بێت”، “هەر ئێستا ئاگربەست”، “لە بەری ڕاستی مێژوو و لەگەڵ ئێمە بن”یان دەوتەوە.

 

خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند، “ڕێگە نادەین بە ناوی ئێمە کۆمەڵکووژی ئەنجام بدرێت”، بە ناوی ڕێکخەرانی گردبوونەوەکەش ڕایانگەیاند، “لە ئێستادا حەوت هەزار کەس کوژراون و یەک ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون، بەرپرسانی ئیسڕائیل بە ئاشکرا  دەڵێن کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەین”.

 

ئێران بۆ ئەمریکا: بنکەسەربازییەکانتان لەژێر دەستماندایە
پێشت ئێران بۆ ئەمریکا: بنکەسەربازییەکانتان لەژێر دەستماندایە
ڕۆڵی میلیشیا لایەنگرەکانی ئێران لە شەڕی ئیسڕائیل و حەماس دا، چی یە؟
دواتر ڕۆڵی میلیشیا لایەنگرەکانی ئێران لە شەڕی ئیسڕائیل و حەماس دا، چی یە؟
ەیوەندیدار