ئێران بۆ ئەمریکا: بنکەسەربازییەکانتان لەژێر دەستماندایە



وتەبێژو سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت بنکە سەربازییەکانتان لەژێر دەست و چاودێری ئێراندان.

ئەمڕۆ شەممە لە کۆنفارنسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕەمەزان شەرف ئەفسەری پلە باڵا و وتەبێژی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر هێرش و بۆمببارانی سەرکەرتی غەززە درێژە بکێشێت ناوچەکە دەتەقێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەسەر هەموو ئەوانەی هاوکاری دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەن بەتایبەتی ئەمریکا ئەوە بزانن بەردەوامیدان بەکوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی دەبێتەهۆی کۆتاییهێنان و پچڕانی سەبر و دانبەخۆداگری موسوڵمانان لە هەرچرکەیەکدا.

باسی لەوەشکرد، ئێران لەتوانایدایە ڕووبەڕووی ئەمریکا ببێتەوە، وتیشی پێویستە لەسەر ئەوانەی هاوکاری قەوارەی جولەکە دەکەن و دەستیان ناگاتە ئیسرائیل ئەوا دەستیان دەگاتە بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا کە ئەم جەنگەی دەوێت.

دەشڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەمین هاوکاریکاری قەوارەی جولەکەیە و پارێزگارییەکی تەواو لەو قەوارەیە دەکات، وتیشی، هەموو بنە سەربازییەکانی ئەمریکا و گەشتە ئاسمانییەکانیان لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێری ئێراندان و “چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ دابینکردنی بۆمب لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ زایۆنییەکان دەکەین.”

سوپای ئیسرائیل چووە ناو خاكی فەلەستین
پێشت سوپای ئیسرائیل چووە ناو خاكی فەلەستین
جوولەکەکانی ئەمریکا داوای ئاگربەست دەکەن
دواتر جوولەکەکانی ئەمریکا داوای ئاگربەست دەکەن
ەیوەندیدار