ڤاکسینی ئالودەبوون بە کۆکاین دۆزرایەوە


ئەمڕۆ شەممە، زانایانی بەرازیل ڕایانگەیاند ڤاکسینێکی نوێیان پەرەپێداوە کە دژی کاریگەرییەکانی کۆکاین و ماددە هۆشبەرەکانی دیکە و ئالودەبوونە.

ڤاکسینە نوێیەکە ناوی “کالیکس کۆکا”یە و لە کاتی تاقیکردنەوەی لەسەر ئاژەڵان کاریگەری باشی هەبووە و ڕێگری کردووە لە گەیشتنی کۆکاین بە خانەکانی مێشک و ئەمەش وادەکات وەک چارەسەرێک بۆ ڕێگری کردن لەبەردەم ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بەکار بهێنرێت.

فرێدریکۆ گارسیا، کە پزیشکێکی دەرونییە، ئاماژەی بەوەکردووە ئەمە یەکەم جارە چارەسەر بە ماددە هۆشبەرەکان لەڕێگەی ڤاکسینەوە بدۆزرێتەوە.

هەفتەی ڕابردوو ئەم پرۆژەیە خەڵاتێکی گەورەی بەدەستهێنا کە بڕەکەی دەگاتە ٥٣٠ هەزار دۆلار. ڤاکسینەکە کاردەکات لەپێناو پاراستنی سیستمی بەرگری لەش بۆ ئەو ماددە کۆکاینیانەی دەچنە لەشی مرۆڤەکەوە و تێکەڵ بەخوێنی دەبن و بەرەو مێشکی دەڕۆن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڤاکسینەکە کاریگەرییەکی کەمی لاوەکی لەکاتی بەکارهێنانیدا لەسەر کەسە ئالودەبووەکان بەجێ دەهێڵێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، ڤاکسینەکە لە تێکەڵکردنی چەندین ماددەی کیمیایی وەک جێگرەوەی ماددە بایەلۆجییەکان لە تاقیگەدا دروستکراوە، ئەمەش بەومانایە دێت دروستکردنی پارەیەکی کەمتری تێدەچێت و پێویست بەوەش ناکات لەشوێنی زۆر سارددا هەڵبگرێت.

شەڕی ئیسرائیل و حەماس خواستەکانی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدەوەشێنێتەوە؟
پێشت شەڕی ئیسرائیل و حەماس خواستەکانی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدەوەشێنێتەوە؟
قایمقامیەتی سلێمانی سێ فڕنی سەمونی داخست
دواتر قایمقامیەتی سلێمانی سێ فڕنی سەمونی داخست
پەیوەندیدار