قایمقامیەتی سلێمانی سێ فڕنی سەمونی داخست



بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لە سلێمانی فڕنەکانی (ڕەهێڵ، ڕاپەڕین ، بەفرین) لەگەڕەکی ڕاپەڕین داخران.

ئەمڕۆ شەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن لە شوێنەکانیاندا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سێ فڕنی سەمونی بە ناوەکانی (ڕەهێڵ، ڕاپەڕین ، بەفرین) لە گەڕەکی ڕاپەڕین داخست.

بەپێی زانیارییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، یەکێکی دیکە لەسەرپێچی هەر سێ فڕنەکە، کە راپۆرتی لیژنەکان ئاماژەیان بۆ کردووە ئەوەوە بووە لەکاتی سەردانی لیژنەکان دەرکەوتووە لە شوێنی هەویر شێلان و ئامادەکردنی سەمونەکان جگەرەی تیادا کێشراوە، لەگەڵ نەبوون و بەسەرچونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی تازە نەکردنەوەیان لەلایەن خاوەن کارەکانەوە.

ڤاکسینی ئالودەبوون بە کۆکاین دۆزرایەوە
پێشت ڤاکسینی ئالودەبوون بە کۆکاین دۆزرایەوە
دوو جادووگەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیر کران
دواتر دوو جادووگەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیر کران
ەیوەندیدار