تەندروستی فەڵەستین: زیاتر لە حەوت هەزار و ٣٢٦ کەس شەهید بوون



وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، “ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە ٧ هەزار و ٣٢٦ شەهیدی تێپەڕاندووە، زیاتر لە ٣ هەزار منداڵ، هەزار و ٧٠٩ ژن لەگەڵ ٣٩٧ کەسیان بەساڵاچووبوون و زیاتر لە ١٨ هەزار کەسیش برینداربوون، نزیکەی ٢٠٠٠ کەس لە ژێر داروپەردوودا ون بوون”.

ئەمڕۆ شەممە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی گەمارۆدراوی غەززە، لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی “لافاوی ئەقسا”ەوە لە هەفتەی چوارەمیدا بەردەوامە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تۆڕەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت بە تەواوی پچڕان.

شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی چڕتر کردەوە، لە کاتێکدا کەرتی غەززە لە تاریکییەکی تەواودا نوقم بوو، کۆمەڵێک مووشەکی بەرفراوانیان ئاراستەی بەیت حانون و بەیت لەحیا و جەبالیای باکووری کرد، هاوکات فڕۆکە داگیرکەرەکان زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە دەستپێکرد.

لای خۆیەوە حەماس ڕایگەیاند کە لیواکانی قەسام و هەموو هێزەکانی فەلەستین بەتەواوی ئامادەکارییان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان.

بەگوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەکدا حەماس ڕایگەیاندووە، ” ناتانیاهۆ و سوپای شکستخواردووەکەی ناتوانن هیچ دەستکەوتێکی سەربازی بەدەستبهێنن”.

سوپای ئیسرائیل: شەوی ڕابردوو ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە هێرشەکاندا  کردووە
پێشت سوپای ئیسرائیل: شەوی ڕابردوو ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە هێرشەکاندا  کردووە
کازاخستان: بەهۆی تەقینەوەی کانێکەوە ٤٧ کەس بوون بەقوربانی
دواتر کازاخستان: بەهۆی تەقینەوەی کانێکەوە ٤٧ کەس بوون بەقوربانی
ەیوەندیدار