کازاخستان: بەهۆی تەقینەوەی کانێکەوە ٤٧ کەس بوون بەقوربانی



نوسینگەی ڕۆژنامەوانی Arselormital Terertau لە کازاخستان ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڕووداوەکەی کانی کۆستینکۆ لە کاراغاندا بۆ ١٦ کەس بەرزبووەتەوە و گەڕان بەدوای ٣١ کەسی دیکەدا بەردەوامە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەکردووە و ڕایدەگەیەنن بەهۆی ڕوودانی تەقینەوەیەک لە یەکێک لە کانە خەڵوزەکاندا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨ کەسیش کە برینداربوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەگوێرەی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی Arcelormitall Terrertau، ٢٥٢ کەس لە کاتی ڕووداوەکەدا لەناو کانەکەدا بوون، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی گازی میسانەوە بووە.

تەندروستی فەڵەستین: زیاتر لە حەوت هەزار و ٣٢٦ کەس شەهید بوون
پێشت تەندروستی فەڵەستین: زیاتر لە حەوت هەزار و ٣٢٦ کەس شەهید بوون
ئیسرائیل لە ٢٢هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بە چڕی بۆردومانی غەززەی کرد
دواتر ئیسرائیل لە ٢٢هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بە چڕی بۆردومانی غەززەی کرد
ەیوەندیدار