ئیسرائیل لە ٢٢هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بە چڕی بۆردومانی غەززەی کرد



سوپای ئیسرائیل بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی زەمینی و ئاسمانییەوە بە چڕی بۆردومانی چەندین خاڵی لە کەرتی غەززە کرد.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی فەڵەستین WAFA، سوپای ئیسرائیل باکووری کەرتی غەززەی تۆپباران کردووە.

هەروەها فڕۆکەکانی ئیسرائیلیش کەمپی ئاوارەکانی ئەلشاتی و نوسەیرات و هەروەها شارۆچکەکانی بەیت لەحیا، بەیت حانوون و ڕۆژهەڵاتی غەززەیان بۆردومان کردووە.

بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل، تەلەفۆنەکانی ماڵەوە، مۆبایل و هێڵەکانی ئینتێرنێت بە تەواوی پچڕاون و ئەوەش گرفتی بۆ تیمەکانی فریاکەوتنی دروست کرد.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین، لە پەیاننامەیەکدا هۆشداری ئەوەی داوە کە لە میانی پچڕانی هێڵەکانی ئینتێرنێت و تەلەفۆنی لە لایەن ئیسرائیلەوە، “کۆمەڵکوژی”یەک ئەنجام نەدرێت.

کازاخستان: بەهۆی تەقینەوەی کانێکەوە ٤٧ کەس بوون بەقوربانی
پێشت کازاخستان: بەهۆی تەقینەوەی کانێکەوە ٤٧ کەس بوون بەقوربانی
واشنتۆن: هێرشەکانی ئەمریکا لە سوریا لەچوارچێوەی بەرگریدایە
دواتر واشنتۆن: هێرشەکانی ئەمریکا لە سوریا لەچوارچێوەی بەرگریدایە
ەیوەندیدار