واشنتۆن: هێرشەکانی ئەمریکا لە سوریا لەچوارچێوەی بەرگریدایە



وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەو هێرشانەی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە ئەنجام دەدەرێن لەپێناو بەرگری لەخۆکردن و خۆپاراستندایە.

لە لێدوانێکدا جۆن کێربی وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بە کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکی ڕاگەیاند، ئەو هێرشانەی لە سوریا ئەنجاممانداون دەچێتە جچوارچێوەی بەرگری لەخۆکردنەوە، چونکە هێزەکانمان کەتوونەتەبەر هێرش و زۆربری هێرشەکانیش مووشەکین و لەلایەن ئەو گروپانەوە ئەنجام دەدرێن کە سەر بە ئێرانن.

کێربی ئاماژەی بەوەشکرد، لەچوارچێوەی هێرشەکانیاندا چەندین جبەخانەی چەک و تەقەمەنییان بە ئامانج گرتووە و دەڵێت، ئەگەر ئەو هێرشانە دووبارە ببنەوە ئەوا بەوپەڕی تواناو هێزمانە ڕووبەڕوویان دەبینەوە و ئەوەی لەپێناو خۆپارێزیدا بتوانین ئەنجامی دەدەین و ئامادەین.

هاوکات، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لەماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند، “فڕۆکەکانی ئەمریکا دوو شوێنیان لە سوریا بەئامانج گرتووە کە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و هاوپەیمانەکانییەوە بەکارهاتوون.”

ئەوەشی خستەڕوو، “هێرشەکانی ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکیان بە کێشە و شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینەوە نییە.”

ئیسرائیل لە ٢٢هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بە چڕی بۆردومانی غەززەی کرد
پێشت ئیسرائیل لە ٢٢هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بە چڕی بۆردومانی غەززەی کرد
پێشمەرگەیەکی دیکەی شەڕەکەی قەرەچۆغ شەهیدبوو
دواتر پێشمەرگەیەکی دیکەی شەڕەکەی قەرەچۆغ شەهیدبوو
ەیوەندیدار