پێشمەرگەیەکی دیکەی شەڕەکەی قەرەچۆغ شەهیدبوو



پۆشۆ خالید، پلەی موقەدەم بوو، یەکێک بوو لە بریندارانی چیای قەرەچوغ بەهۆی سەختی برینەکەی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی لە دەستدا، ژمارەی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ له‌و ڕووداوه‌ گه‌یشته‌ چوار كه‌س.

ئه‌مڕۆ شەممە موقەدەم پۆشۆ خالید، جێگری فەرماندەی لیوای ١٨ی پیادە، یەکێک بوو لە بریندارانی چیایی قەرەچوغ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه پاش چەند ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە ‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئێوارەی ٢٢ی ئه‌م مانگه‌، شەڕ لە نێوان هێزه‌كانی یه‌كه‌ی ٨٠ی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا ڕوویدا، بەهۆیەوە دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون، عه‌قید ساڵح زراری یەکێک بوو لە بریندارەکان و پاش چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هاوکات بە گیان لەدەستدانی موقەدەم پۆشۆ خالید ژمارەی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ چوار كه‌س، دوو سه‌ربازی عێراقیش گیانیان له ‌ده‌ستدا و پێنج سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

واشنتۆن: هێرشەکانی ئەمریکا لە سوریا لەچوارچێوەی بەرگریدایە
پێشت واشنتۆن: هێرشەکانی ئەمریکا لە سوریا لەچوارچێوەی بەرگریدایە
بایدن: وەڵامی هێرشی سەر هێزەکانمان دەدەینەوە
دواتر بایدن: وەڵامی هێرشی سەر هێزەکانمان دەدەینەوە
ەیوەندیدار