بوومەلەرزەیەك توركیای هەژاند



 

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤،٣ پلە، قەزای بیگای سەر بە پارێزگای چاناككالە باكووری خۆرئاوای توركیای هەژاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD)دا بڵاوكراونەتەوە، كاتژمێر ٠٦:٢١ بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤،٣ پلە لە قەزای بیگای روویداوە.

ئاماژە بەوەیش كرا كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ٧،٢٢ كیلۆمەتر روویداوە.

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییدا بڵاوكرایەوە كە هێزی بوومەلەرزەكە لە ئیستانبوڵ، باڵكئەسیر و بورسا هەستی پێ كراوە.

پارێزگاری چاناككالە، ئیلهامی ئاكتاش لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە كرد كە تا ئێستا هیچ دۆخێكی نەرێنییان پێنەگەیشتووە و تیمەكانی (AFAD) سەرقاڵی كاری پشكنین و بەدواداچوونن لە ناوچە كارەساتبارەكەدا.

نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بەرزبووەوە
هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
دواتر هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار