نرخی نەوت بەرزبووەوە



ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێك یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكور بە 78 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13\12\2022 نرخی نەوت بەرزبووەوە بەجۆرێك هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور 64 سەنت بەرزبووەوە و بە 78 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا بە هەمان شێواز64 سەنت بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

داخرانی بۆریی كیستۆن كە رۆژانە زیاتر لە 600 هەزار بەرمیل نەوت لە ناوچەی ئالبێرتا لە كەنەدا دەگوازێتەوە بۆ ئەمریكا نیگەرانی دروستكردووە لەسەر كەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا.

 

سەردەشتییەك بەهۆی مۆندیالەوە گیانی لەدەستدا
پێشت سەردەشتییەك بەهۆی مۆندیالەوە گیانی لەدەستدا
بوومەلەرزەیەك توركیای هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەك توركیای هەژاند
ەیوەندیدار