هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە



ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

بڵند ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە، كۆبوونەوەكە بە ئەگەرێكی زۆر بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەبێت، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا بافڵ تاڵەبانی لەدەرەوەی وڵاتە بۆیە چاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەكە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا نێوانی یەکێتی و پارتی بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، بەجۆرێک قوباد تاڵەبانی نزیکەی دوومانگە بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ناکات و دەوامی نەکردووە.

بوومەلەرزەیەك توركیای هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەك توركیای هەژاند
دانیشتوانی پێنجوێن  بۆ وەرگرتنی ئاگاداردەکرێنەوە
دواتر دانیشتوانی پێنجوێن بۆ وەرگرتنی ئاگاداردەکرێنەوە
ەیوەندیدار