بۆچی نابێت ئاو بخۆینەوە کاتێک بەپێوەین؟



زۆرکات لە گەورەکانمانەوە بیستوومانە ئاو خواردنەوە بە پێوە زیانی بۆ تەندروستی هەیە، لە ڕووی زانستییەوە پزیشکەکان دەڵێن خواردنەوەی ئاو لەکاتێکدا مرۆڤ بەپێوەبێ دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە سروێنچک.

ماڵپەڕی ” شرق الالوسط” لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە زیانەکانی خواردنەوەی ئاوی بە پێوە لەچەند خاڵێکدا خستووەتەڕوو کە بریتین لە:

١.کرداری هەرس خراپ دەکات: دەبێتە هۆی تێكدانی کاری کۆئەندامی هەرس، دەمارەکان دەشڵەژێن ئەمەش وادەکات هاوسەنگی تێكبچێت .

٢.زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت: شلەکانی جەستە بەباشی پاک ناکاتەوە، ئەمەش وادەکات پیسییەکان بگەنە خوێن و دەبێتە هۆی وەستاندنی گورچیلە.

٣. هەوکردنی جومگەکان: وادەکات دەمارەکان سترێس ببن، شلەکان لە جومگەکاندا کۆدەبنەوە ئەمەش وادەکات جومگەکان تووشی هەوکردن ببن و دواتر تێكبچن.

٤. مەترسی لەسەر سییەکان دروست دەکات: ماددە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکان ناگەن بە جگەر و کۆئەندامی هەرس بەپێی پێویست، چونکە خێرا تێپەڕبوونی ئاو بە کۆئەندامی هەرسدا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە سییەکان و دڵ بە هۆی کەمبونەوەی ڕێژەی ئۆکسجینەوە.

هاوکات هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوەدەکەن خواردنەوەی ئاو بەپیوە دەبیتە هۆی دروستبوونی ورگ و زیادبوونی کێشی جەستە.

سەرۆکی پەڕلەمانی ئەمریکا: بایدن شکستی هێناوە
پێشت سەرۆکی پەڕلەمانی ئەمریکا: بایدن شکستی هێناوە
نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەوە
ەیوەندیدار