نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەوە



نرخی زێڕ لە جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئۆنسەیەک زێڕ بە ھەزار و ٩٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە هەرێمی کوردستانیش بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، هەر مسقاڵێک زێڕ دوو بۆ سێ هەزار دینار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٣ دۆلار و ٩٢ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٣ هەزار و ٩١٧ دۆلار و ٦٩ سەنتە.

لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە نزمترین ئاستی شەش هەفتەی ڕابردوو، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان ڕاستەوانەیە، واتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێڕیش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.

لە ئێستادا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩٦ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٦ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٥ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٦ هەزار دینارە.

بۆچی نابێت ئاو بخۆینەوە کاتێک بەپێوەین؟
پێشت بۆچی نابێت ئاو بخۆینەوە کاتێک بەپێوەین؟
سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆسەر غەززە ڕاگەیاند
دواتر سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆسەر غەززە ڕاگەیاند
ەیوەندیدار