کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کارەبای نیشتیمانی بۆماوەی 48 کاتژمێر کەم دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە، بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێلگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە رۆژانی 27-29ی ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی پرۆسەکەدا، بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێلگەی کۆرمۆر بۆ 250 پێ سێجا کەم دەبێتە و بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی 750 مێگاوات دادەبەزێت.

وەزارەتی کارەبا هەوڵ دەدات لەو دوو رۆژەدا، کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر بێت.

وا لەوەرزی زستان نزیک دەبینەوە و گرفتی کارەباش لەبەشێک لە ناوچەکان بەردەوامە، هەرچەندە بەڵێنەکانی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری نیشتیمانی وا نزیکەی 30 ساڵ تێدەپەڕێنێت، بەڵام تائەم ساتە نەتوانراوە کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری دابین بکرێت، و لەوەرزەکانی هاوین و زستان پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ 10 کاتژمێر کەمدەبێتەوە.

عەلی عەلاق داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
پێشت عەلی عەلاق داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
کاتێک دەبین بە مەڕ
دواتر کاتێک دەبین بە مەڕ
ەیوەندیدار