عەلی عەلاق داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات



پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق داوا لە ھاوڵاتییان دەکات لە بری پارەی نەختینە کارتی بانکی بەکاربھێنن، ئەمەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلارە.

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکەکە لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک کۆمپانیای پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق کۆبووەتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق، بۆئەوەی هاوولاتیان بتوانن زیاتر ئەو ئامێرانە بەکاربهێنن،

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئاستەنگییەکانی بەردەم سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق باس کراوە و تیادا جەخت لەوەکراوەتەوە، پێویستە سیستەمەکە بە تەواوی عێراقدا بڵاوبکرێتەوە.

بەپێ راگەیەندراوەکە، عەلی عەلاق جەختی لەوەکردووەتەوە، کە پشت بەستن بە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئابووری عێراق و داواشی لە ھاوڵاتییان کردووە، لە بری پارەی نەختینە کارتی بانکی بەکاربھێنن، و چیتر پارەی نەختینەیی نەبێتە شیوازێکی سەرەکی پارەدان بەڵکو کارتی بانکی ببێتە شێوازە مۆدێرنەکەی پارەدان لە عێراق.

بە بیانووی نزیکایەتی پارتی لە تورکیا، داوا دەکرێت خاڵە سەربازییەکان ڕادەستی سوپای عێراق بکرێت
پێشت بە بیانووی نزیکایەتی پارتی لە تورکیا، داوا دەکرێت خاڵە سەربازییەکان ڕادەستی سوپای عێراق بکرێت
کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە
دواتر کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە
ەیوەندیدار