لەبەغدا دۆلار دابەزی و لەهەرێم جێگیربوو



نرخی دۆلار لە بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش سەقامگیر بوو،

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەگەڵ داخستنی بۆرسەکانی کیفە و حەریتیە، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 161 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار بە 161 هەزار و 300 دینار بوو.

لە هەولێر، دۆلار جێگیر بوو، نرخی فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 161 هەزار و 950 دینار، نرخی کڕینیش بۆ هەر 100 دۆلارێک 160 هەزار و 850 دینار بوو.

بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە 161 هەزار و 200 دینارەوە مامەلەی پێوەکرا.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی ڕاگەیاند و بڕیاریدا بۆساڵی ئایندە پرۆژەی چاپکردنی دیناری نوێی عێراقی بخاتە بواری جێبەجیکردنەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی سەرجم مامەڵەکان دەبن بەدینار و کارکردن بە دۆلار سنووردار دەکرێت.

پەروەردە لەنێوان ململانێی حیزبەکان و خواستی مامۆستایان
پێشت پەروەردە لەنێوان ململانێی حیزبەکان و خواستی مامۆستایان
ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکرایەوە
دواتر ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار